نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٤ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 


PM:06:12:05/05/2024