بڕی دۆلاری فرۆشراو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٩١٨ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی ٩١٨ ملیۆن و ٢٠٤ هەزار و ٢٤٧ دۆلاری فرۆشتووە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی چوارشەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٣٢ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٦٧٥ دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین رێژەی فرۆش لە ڕۆژی دووشەممە بوو كە تیایدا ٢٢٦ ملیۆن و ٩١٢ هەزار و ٦٦٢ دۆلاری فرۆشتبوو.   


PM:01:15:08/07/2023