بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی تەموزی ٢٠٢٣ لە شاری ئەرزینگانی باکوری کوردستان، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە (١٤) کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی پارێزگای (ئەرزینگان بۆ سێواسی) باکوری کوردستان ئۆتۆمبێلێکی نەفەر وەرگەڕا کە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و (١٠) کەسی دیکەش بریندار بوون.
باری تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە و بۆ نەخۆشخانەی گشتی ئەرزینگان گواستراونەتەوە.