کۆیە.. باپیرەیەک و دوو نەوەی لە زێی بچووکدا خنکان


بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند " باپیرەیەک و دوو نەوەی لە ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان ".

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ رۆژی یەکشەممە، بەرگریی شارستانی رایگەیاند " ئەمڕۆ یەکشەممە، باپیرەیەک و دوو منداڵی کچەکەی لەنێو ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان."

 باپیرەکە ناوی ئەحمەد عومەرە کە تەمەنی ٦٠ ساڵە و کاسبە، دوو نەوەکەی ناویان شایستە مامەدین و ماردین مامەدین کە یەکێکیان تەمەنی ١٣ ساڵە و یەکێکی دیکەیان تەمەنی ١٤ ساڵە. 

لەم وەرزەدا بەهۆی گەرماوە زۆرێک لە خێزانەکان دەچنە گەشت و لە کەنار رووبارەکان مەلە دەکەن، هەفتانە چەند کەسێک دەخنکێن.



PM:09:50:09/07/2023