بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی نەیمار دا

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی ڕەتکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئەستێرە بەرازیلییەکەی نیمار دا سیلڤا.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بریکارەکانی ئەو یاریزانە ئامادەکارییەکانی لەم هاوینەدا پێشکەش بە بەرشەلۆنە کردووە، ئەوەش دوای شکستی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی.

  ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە کە بەرشەلۆنە بیرۆکەکەی ڕەتکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گەڕانەوەی نەیمار دەبێتە هۆی کێشەی دارایی بۆ یانەکە لە ئێستادا.


 جگە لەوەش ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی بەرشەلۆنەش پێیوایە بوونی نەیمار دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیران لە ژووری  جلگۆڕین و تێکدانی کەش و هەوای باشی نێو یاریزانان، کە لەم دواییانەدا دروستبووە و سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی نازناوی  خولی ئیسپانیا لە دوایین  وەرز.



PM:02:53:10/07/2023