"دابەشكردنی مووچە دەبێتە ئەلكترۆنی"


بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ماوەی شەش مانگدا بە سەدان هەزار مووچەخۆر ببنە خاوەن هەژماری بانكی خۆیان، ئەوكات ئامادەكردنی لیستی مووچە بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و پێدانی مووچەش دەبێتە ئەلیكترۆنی.

هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (كوردستان24)ی راگەیاندووە "(پۆرتاڵی من)  شوێنێك دەبێت كە گشت ئەو خزمەتگوازیانەی ئێمە نوێیان دەكەینەوە لە رێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە دەخرێتە بەر دەستی هاوڵاتییان، ئەوكات لە جیاتی ئەوەی هاوڵاتی سەردانی دامودەزگاكانی حكومەت بكات، هەموو خزمەتگوزارییەكانی حكومەت بە هەموو شێواز و لە هەموو شوێنێك لەبەر دەست دەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "پێشبینی دەكەم لە ماوەی شەش مانگدا بە سەدان هەزار مووچەخۆر ببنە خاوەن هەژماری بانكی خۆیان، ژمارەیەك لەسەر بنەمای ستانداری جیهانی دروست، ئەوكات ئامادەكردنی لیستی مووچە بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و پێدانی مووچەش دەبێتە ئەلیكترۆنی، دەمانەوێت لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو مووچەخۆران كە ژمارەیان میلۆنێك و 200 هەزارە لەو رێگەیەوە مووچە وەربگرن".



PM:05:11:10/07/2023