بەرگری شارستانی زاخۆ رایدەگەیەنێت؛ ئەمڕۆ هەینی، لە سێ روداوی جیاوازدا سێ کەس لە ئاودا خنکاون، لە قەزای خەباتیش منداڵێک لە زێی گەورەدا خنکا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر (٤:٣٠)ی خولەکی ئەمڕۆ هەینی، پەیوەندی بە تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی زاخۆ کرا، بەهۆی بونی روداوێکی خنکان لە گوندی دولا، کە گەنجێکی تەمەن ١٥ساڵی خەڵکی سێمێڵ لە ئاودا خنکاوە.
دەشڵێت: "تیمی مەلەوانی بە زوترین کات گەیشتنە شوێنەکە و دوای گەڕان توانیان تەرمی گەنجەکە بدۆزنەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی داد لە زاخۆ کرا، لە هەمان کاتدا کەسێکی دیکە کە تەمەنی ١٥ ساڵە لە گوندی باکرما لە ئاودا خنکاوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
بەپێی راگەیەنراوەکە، کەسێکی دیکە کە رەگەزی مێیە لە (روباری گەورە)ی زاخۆ خنکاوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بەردەوامە.
لە هەمان کاتتدا، لە زێی گەورەی قەزای خەبات منداڵێک خنکا و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتییانەوە تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.