بومەلەرزە لە قەزای چەمچەماڵ دەدات


بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣،٧ پلە لە قەزای چەمچەماڵی داوە، بەڵام زیانی نەبووە.

دەستەی بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردەوە، كاتژمێر ٤،٠٤ خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە دووری ٤٩ كیلۆمەتری باشوری خۆرهەڵاتی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، گوڕی بومەلەرزەكە گەیشتۆتە (٣،٧) پلە، لەلایەن هەندێك لە هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە.




PM:05:25:15/07/2023