ژنێک سێ مناڵەکەی خۆی دەرمانخوارد دەکات

میدیاکانی میسر ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاویانکردەوە، ژنێک سێ منداڵەکەی کوشتووە وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە هاوسەرەکەی پێشووی بەهۆی ناکۆکی لەسەر سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانیان.

 میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن، دایکەکە حەبی ژەهراوی دانەوێڵەی خستۆتە ناو ژەمی منداڵەکانییەوە تا ژەهراوی بوون و گیانیان لەدەستداوە، دواتریش پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە کە منداڵەکانی بە هەڵە حەبی ژەهراوییان خواردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، " بۆ لێکۆڵەرەوە یاساییەکان لە لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە لێدوانەکانی دایکەکە درۆبوون و، دەرکەوتووە کە منداڵەکانی کوشتووە".

هاتووشە" دواتر دانی بە تاوانەکەدا ناوەو چاوەڕوانی حوکمەکەیەتی".



PM:11:43:16/07/2023