تا کاتژمێر ١٢ ی ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی راگیران

لە کاتژمێر ٦ ی ئیوارەی ئەمڕۆ ١٧ ی تەمووزەوە گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی تا کاژمێری ١٢ی شەو بە هۆکاری ئەمنی دادەخرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە. لەم ئێوارەیەوە کاتژمێر ٦ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولیر راگیراون و هۆکاری راگرتنەکەشی هەبوونی درۆنی نەناسراوە لە ئاسمانی هەرێم.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەکە بەهۆی پاراستنی گەشتەکان و گیانی هاوڵاتیانەوەیە.

بڕیارە هەردوو فڕۆکەخانە گەر ئەو هەڕەشە ئەمنیانەی کە درۆن لەسەر ئاسمانی هەرێمی دروستی کردووە نەمێنێت، کاتژمێر ١٢ ی شەو گەشتەکان لە هەردوو فڕۆکەخانە دەست پێبکەنەوە.



PM:08:30:17/07/2023