ئاسایش ٦٤ كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات


دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ٦٤ كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریكردن، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش ٢٠٢٣/٧/١٦ توانیان (٦٤) هاوڵاتی بیانی و شەش قاچاخچی و ڕێبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "تۆمەتباران دەیانویست لە ڕێگای نایاساییەوە سنورەكان ببەزێنن و كەسانی بیانی بهێننە ناو خاكی هەرێمی كوردستان لە پێناو بڕێك پارەدا". 



PM:08:02:18/07/2023