بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٨٨٩ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی ٨٨٩ ملیۆن و ٧٨٢ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری فرۆشتووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی پێنج شەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٣٢ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین رێژەی فرۆش لە ڕۆژی یەکشەممە بوو كە تیایدا ٢١٧ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ١٣٦ دۆلاری فرۆشتبوو.   


PM:06:12:21/07/2023