ئەمەریکا هەزاران سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، پنتاگۆن لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی بازرگانیییەکان، بە هەزاران سەربازی مارێنزی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر دەکات. 

پەنتاگۆن ئەم بڕیارە دوای ئەوە راگەیاند کە وەزارەتەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ و ئێف ١٦ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، هەروەها هێڕشبەری یو ئێس ئێس تۆماس هادنەر دەنێرێتە ناوچەکە.

جەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، رایگەیاند،" هێزە نوێیەکان توانای ناوازە بۆ ناوچەکە زیاد دەکەن بە مەبەستی پاراستنی زیاتری هاتوچۆی ئازادی بازرگانی نێودەوڵەتی و پشتیوانی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.
  
 لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەمریکا رێگای گرت لەوەی  ئێران ناتوانێت دەست بەسەر دوو کەشتیدا بگرێت لە کەنداوی عومان، ئەوە لە کاتێکدابوو کە کەشتییەکی ئێرانی تەقەی لە کەشتییەکی نەوت هەڵگر کردبوو لە ئاوی کەنداودا.

لە کاتەدا، کەشتییەکی تێکشکێنەری هێزی دەریایی ئەمریکا گەیشتە شوێنی ڕووداوەکەو، کەشتییە ئێرانییەکانی ناچار لەناوچەکە دوورکەوتنەوە.



AM:12:25:22/07/2023