غالب مەحمود زاوای سەدام حسێن لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

دوو رۆژ لەمەوبەر غالب مەحمود زاوای سەدام حسێن سەرۆک کۆماری رژێمى پێشوى عێراق لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی هەینی ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣ میدیای ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، "شەوی هەینی غالب مەحمود خەتاب ناسری مێردى خوشکى سەدام حسێن سەرۆک کۆماری رژێمى پێشوى عێراق، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد".

ئاماژە ی بەوەشکراوە، تەرمەکەی لە گوندی عۆجەی سەر بە شاری تکریت بە خاک سپێردراوە و ئەمڕۆش لە مزگەوتی سامی گەردی لە هەولێر پرسەی بۆ دانراوە.

غالب مەحمود یەکێکە لە شێخەکانی ناوچەی بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق، بەوە ناسرابوو کە پەیوەندییەکی توندی لەگەڵ سەدام حسێن هەبووە.

لە سەردەمی رزگارکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەمەریکییەکان گومانیان هەبوو کە سەدام حسێن لە ماڵی غالب مەحمود خۆی حەشار دابێت.







PM:07:37:22/07/2023