وردەكاری سوتانی منداڵێكی دوو ساڵ بە تێزاب لە قەزای خەبات

لەناحیەی خەبات سەر بە شاری هەولێر كچێكی تەمەن دوو ساڵ بە تێزاب سووتێنراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

ئەحمەد حەمەدئەمین، مامی نورای تەمەن دوو ساڵ بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە "نورا بە تێزاب تەواوی جەستەی سوتێندراوە و هەوڵدراوە تێزابەكە بكرێت بە قورگییەوە، بەڵام بە جەستەیدا رژاوە و تەواوی جەستەی سووتاوە".

مامی نورا وتویەتی "رووداوەكە لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات كاتژمێر 9:37ی شەوی رابردوو روویداوە، دۆخی تەندروستی نورا ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی ئیمەرجنسی لەهەولێر خەوێندراوە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "لەلایەن ئێمەوە زانراوە ئاراستەی تێزابەكە لە كوێوە پێیدا كراوە، بەڵام هێشتا ناتوانین كەس تۆمەتبار بكەین".



PM:06:50:25/07/2023