وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە كە داهاتەكەی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو ١٠٠ ملیۆن و ٥٩ هەزار و ٥٢ بەرمیل بووە کە داهاتەکەی حەوت ملیار و ١٧٩ ملیۆن و ٧٦٠ دۆلار بووە".
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ٩٨ ملیۆن و ٧٢٥ هەزار و ٦٢٠ بەرمیل بووە، بۆ ئوردونیش بڕی ٢٩٩ هەزار و ٤٤٥ بەرمیل هەناردەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش نەوت لەو مانگەدا (٧١.٧٥) دۆلار بووە.