حکومەتی هەرێم رێگا بە هاوردەکردنی بەنزین دەدات

وه‌زاره‌تی سامانه‌سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( ماوە بۆ درێژکراوە ) رایگەیاند کە رێگا بە هاوردەکردنی بەنزین دەدات و رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادات.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاتووە " وەزیری سامانە سروشتییەكان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاری دا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شدراوە‌، رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.



AM:08:38:27/07/2023