زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرەتا یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە بەغداوە پارە دەگاتە كوردستان و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە كەناڵی كوردستان تیڤی زمانحاڵی پارت راگەیاندووە "ڕێككەوتن لە نێوان شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی حكوومەتی فیدڕالی تەواو بووە و بەمەش هیچ بەربەستێك نەماوە لەبەردەم نەناردنی بەشه ‌بودجەی هەرێمی كوردستان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "چاوەڕوان دەكەین سەرەتای هەفتەی داهاتوو یاخود لە ناوەڕاستەكەی پارەی بەشە بودجە بگاتە هەرێمی كوردستان و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

سەبارەت بە دابەشكردنی دوو مووچەی فەرمانبەران، جوتیار عادل وتویەتی "كاری لەپێشینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەیە و هەر كاتێك پارەی بەردەست هەبێت و بەشی دوو مووچە بكات، ئەوا بەسەر فەرمانبەران دابەشی دەكەین".



PM:09:15:27/07/2023