بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: پێویستە شۆفێرانی تەکسی لۆگۆ بکەن بۆ تەکسیەکانیان

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەو تەکسیانەی لۆگۆیان بۆ نەکراوە سزادەدرێن، ئەمەش پاش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا سەرجەم تەکسیەکان لۆگۆیان بۆ بکرێت".

سدیق محەمەدغەریب، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ٢٧ هەزارتەکسی هەیە، لەم ڕێژەیە نزیکەی ١٧هەزاریان لۆگۆیان کردووە، نزیکەی  ٢٣ هەزار شۆفێر فۆڕمی زانیاریان وەرگرتووە.

باسی لەوەشکرد، ئەو تەکسیانەی کە لۆگۆیان بۆ کراوە و دواتر لێیاکردۆتەوە یاخود کارتەکانیان لێکردووەتەوە سزادەدرێن، ئێستاهەر شۆفێرێک تەکسیەکەی بێ لۆگۆبێت و بکەوێتە مەفرەزەی پۆلیسی هاتووچۆ بە ٤٠ هەزار دینار سزادەدرێت.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی وتیشی" لەگەڵ ئەو تەکسیانە سەرنەکەون، کە لۆگۆیان بۆ تەکسیەکانیان نەکردووە، لەبەر ئەوەی زۆرینەیان پێشینەی تاوانیان هەیە و لۆگۆیان پێنادرێت".

لە هەرێمی کوردستان٧٣ هەزار تەکسی هەیە، لەکۆتای ساڵی ٢٠١٩ پڕۆسەی شریتی لۆگۆی تەکسیەکان دەستیپێکرد، کە هەرپارێزگایەک ڕەنگێکی بۆ دانرا، سلێمانی شین، هەولێر سور، دهۆک ڕەش، دەرەوەی شارەکان قاوەیی.




AM:08:28:28/07/2023