نرخی بەنزین دادەبەزێت


بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین بە سەرجەم جۆرەكانییەوە دابەزێت.

سیروان عەبدوڵا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەنزینخانەكانی هەولێر رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین كاتییە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین بەهەموو جۆرەكانییەوە دادەبەزێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە، بەتایبەتیش بە شاری هەولێر هەر لیرێك بەنزین 200 بۆ 300 دینار بەرزبۆتەوە.




PM:08:12:28/07/2023