وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت" ئەو پیاوەی ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی دوو هاوسەرەکەی خۆی هێنا، لە ئێستادا خۆی ڕاده‌ستی هێزە ئەمنییەکان كردووه".
عه‌قید شه‌ماڵ دێواری حامد وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٩:٣٠)ی خولەکی به‌یانی ئەمڕۆ ئاگادار كراینه‌وه كه وا دوو ئافره‌ت به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌ك به‌رامبه‌ریان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
دەشلیت" ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ری ئێشكگری به‌شی پۆلیسی ناوشار له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر گه‌یشته شوێنی روداو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی سۆران هه‌ردوو ته‌رمه‌كان گواسترانه‌وه بۆ پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران".
ڕاشیگەیاندووە" تۆمه‌تبار خۆی ڕاده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران كرد به‌شی پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نیه‌كانی سۆران و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌م هاوڵاتیه هیج سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه و هیج فه‌رمانێكی گرتنی لای ئێمه نه‌بووه و نییه.