زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دوو مانگ پێكەوە


بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان دوو مانگ بەیەكەوە دابەشكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بۆ بەشەخۆراكی مانگی شەش، 40%ی زەیت دابەشكراوە، شەكریش 75%، لەتكەنۆك لەگەڵ دۆشاوی تەماتە 75%ی دابەشكراوە، برنجیش 100%.

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە، بۆ سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی حەوت، فاسۆلیا و لەتكەنۆك 75% بەسەر چەندین بریكار دابەشكراوە.

هەروەها دەڵێت "لەم هەفتەیەشدا دەست بە دابەشكردنی برنجی سەبەتەی حەوتەم دەكرێت و هەر كاتێكیش زەیت و شكر و فاسۆلیا بگاتە كۆگاكان، دابەشی دەكەین".



PM:02:53:29/07/2023