هەولێر .. هونەرمەندێکی میللی بەهۆی رووداوێکی تەقە کردنەوە گیان لە دەستدەدات

ئەمشەو یەک شەممە هونەرمەندی میللی شاری هەولێر لە رووداوێکی تەقەکردندا تووشی جەڵتە دەبێت و گیان لە دەستدەدات.

ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکەوە کە پەرەی سەندووە بۆ تەقەکردن ، هونەرمەندی میللی شاری هەولێر محەمەد بامەندی تووشی جەڵتە دەبێت و لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لە دەستدەدات.

رووداوی تەقەکردنەکە دەگەرێتەوە بۆ دەمەقاڵێیەکی نێوان دوو خیزان کە یەکیکیان کوری هونەرمەندەکە بووە، دواتر پەرەدەسێنێت بۆ شەڕە چەقۆ و پاشان لایەنەکەی تر گەنجیکیان بە چەکەوە دەچنە سەر ماڵی هونەرمەندەکەو تەقەیان لێدەکات، هەرچەندە تەقەکردنەکە کەس بەرنەکەووتووە، بەلآم هونەرمەند لەکاتی چوونەژوورەوەی کەوتووە و تەندروستی تێکدەچێت و دواتر گیان لە دەستدەداوە.





AM:12:20:31/07/2023