هەواڵێكی گرنگ سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی مووچە (نویکراوەتەوە)


وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 900 ملیار دینار گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەمشەو یان سبەی زوو لیستی مووچە رادەگەیەنن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، زیاتر لە 900 ملیار دینار گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەمشەو یان سبەی زوو لیستی مووچە رادەگەیەنن.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە (كوردستان24)ی راگەیاندبوو "حكومەتی عێراق بڕی 912 ملیار دینار وەك پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام لەو بڕە، شەش ملیار دینار گلدەدرێتەوە كە قەرزی TBIـیە".

ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشكی ئەم مانگەی بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەكرا و هەرێمی كوردستان رۆژانە 55 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی دەداتە حكومەتی عێراق.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیاندنێکدا جەختی لەسەر نەگەیشتنی هیج بڕە پارەیەک کردەوە.




PM:09:01:01/08/2023