لە کەرکووک تەقینەوەیەک ڕوویدا و قوربانی هەیە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای كەركوك تەقینەوەیەك ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند" ئەمڕۆ لە چەمی رۆخانەی سنوری قەزای داقوقی باشوری كەركوك بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە سەربازییەکاندا تەقیەوە". 

ڕاشیگەیاندووە" بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار سەربازی سوپای عێراق برینداربوون و لە ئێستاشدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شارەكە كران". 


PM:02:05:03/08/2023