میدیا ئه‌ڵمانییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که پێنج کاری خۆکوژی له‌لایه‌ن هاوڵاتی ئه‌ڵمانیه‌وه ئه‌نجام دراوه زۆربه‌شیان له کوردسان بوون.
چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی که‌ناڵی ( ئێن، دی، ئێر) و ( ڤی دی ئێر) و رۆژنامه‌ی (زودویتشه تسایتونگ) دڵنیان له‌وه‌ی پێنج کاری خۆکوژی هاوڵاتی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامی داوه‌و ئێستا لێکۆڵینه‌وه چوار ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی تر ده‌که‌ن.
به‌پێی میدیا ئه‌ڵمانییه‌کان ئه‌و کاره خۆکۆژیانه به بڕیاری داعش بووه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا توماس دومیزییر ده‌ڵێت " نامانه‌وێت مردن هه‌نارده بکه‌ین بۆ عێراق، ده‌بێت سنورێک بۆ ئه‌م پرسه دابنرێت".
ده‌زگای ئه‌منی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن: له‌مانگی رابردوودا 400 گه‌نج ئه‌ڵمانیان جێهێشتوه روویان کردۆته سوریا‌و عێراق.