كچێكی حەڤدە ساڵ خنكا


لەناوچەی گەرمیان، كچێكی تەمەن 17 ساڵ لە ئاودا خنكا و تەرمەكەی گەیەنراوەتە پزیشكی پزیشكی دادی.

عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قەدوری لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كچێك بەناوی (ئایە لوقمان حسێن) لەدایكبووی 2006 لە بەنداوی توڕە جاف لە گوندی چیا چەرموو سەربەناحییەی باوەنوور خنكا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو دانیشتووی گوندی گۆڕی ئەسپەو لەگەڵ كەسوكاری  بە سەردان چونەتە گوندی چیاچەرموو لەوێ لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە لەئێستادا تەرمەكەی دەرهێنراوەو بەمەبەستی توێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار دەكرێت.



PM:06:05:04/08/2023