بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٨٧٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی ٨٧٤ ملیۆن و ٤٤٤ هەزار و ٦٧٣ دۆلاری فرۆشتووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی چوارشەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٢٢ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٣٧٧ دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین رێژەی فرۆش لە ڕۆژی دووشەممە بوو كە تیایدا ٢١٠ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار و ٣٥دۆلاری فرۆشتبوو.   


PM:01:05:05/08/2023