وردەكاری بۆردومانكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لەچەمچەماڵ


دژە تیرۆری كوردستان (پارتی) رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێكی سەربازیی پەكەكە كوژراو و چەكدارێكیش بریندار بوو".

دژە تیرۆری كوردستان (پارتی) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی  زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئابی 2023، كاتژمێر 9:30، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لە نزیك ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ كردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسێكی سەربازیی پەكەكە كوژراو و چەكدارێكیش بریندار بوو".



PM:12:17:06/08/2023