نەتەوە یەگرتووەكان دیكاپریۆ هەڵدەبژێرێت

نەتەوە یەكگرتووەكان ئەكتەری بەناوبانگی جیهانی لیۆناردۆ دی نێردەی ئاشتی دەستنیشان دەكات.
بان كی مۆن  سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت كە دیكاپریۆ تەنها لە بواری فیلمسازیدا دەرنەكەوتووە، بەڵكو ئەو بەردەوام هەوڵی داوە بۆ خزمەتكردنی ژینگە. 
دیكاپریۆ لە ساڵی 1998 دا، دەزگایەكی دامەزراند بۆ پاراستنی ئەو ئاژەڵە كێویانەی كە ڕووبەڕِووی لەناوچوون دەبن و لەو ڕێگەیەوە هارمۆنیەكی بەهێزی درووستكرد لەنێوان مرۆڤ و جیهانی سروشتیدا.
بەم هەڵبژاردنە ئەكتەرەكەی فیلمی تایتانیك دەچێتە پاڵ ئەو كەسە دیارانەی، كە لە چوارچێوەی یاسای نەتەوە یەكگرتوەكاندا كار بۆ هاریكاری مرۆیی و ژینگەی دەكەن لەوانە، كە دیاریترینیان بریتین لە جۆرج كلۆنی و مایكڵ دۆگلاس و مایكڵ دۆگڵاس، پاولۆ كۆیلۆ نوسەری بەناوبانگی بەرازیلی.



PM:02:34:18/09/2014