ئامێدی.. بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە هاوڵاتییەک گیان لە دەستدەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ ٦ ی ئاب فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە نزیک چەمانكێ لە ئامێدی کردە ئامانج و هاولآتییەک گیان لە دەستدا و هاولآتییەکی تر بریندار بوو.

پەیامنێری " سپی " لەو ناوچەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە قوربانییەکە کە گیانی لە دەستداوە ناوی ئارام سەعیدەو، گەنجەو ساڵێکە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە. 

لە نێو ئۆتۆمبیلەکەدا کەسێکی مەدەنی تریشی تێدابووە کە بریندار بووە.

بەیانی ئەمڕۆش فڕۆکەکانی تورکیا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆردومانی پێگەیەکی لە ناوچەی ئاغجەلەر کردو، لە ئەنجامدا وەک دەزگای دژە تیرۆری ( پارتی ) رایگەیاند بەرپرسێکی پەکەکە گیانی لە دەستدا.




  

PM:08:41:06/08/2023