پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی "جەخت"یان لەسەر دوو پرس كردەوە


پارتی دیموكراتی كوردستان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا كۆبوونەوە و سەبارەت بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم و بەغدا "جەخت لەسەر یەكلاییكردنەوەیان بەپێی دەستوور و بەرژەوەندی نیشتمانی كراوەتەوە".
 
ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆبوونەوەی خولی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا كردووە و بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و دۆخی وڵاتی تاوتوێی كرد، جگە لە دۆسییەكانی هەڵبژاردن و كاری حكومەت و جێبەجێكردنی كارنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان.
 
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "كۆبوونەوەكە تاوتوێی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و جەختكرایەوە لەسەر گرنگیی یەكلاییكردنەوەیان بەپێی دەستوور و بەرژەوەندیی وڵات."



PM:08:58:07/08/2023