لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی چەمچەماڵ زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە شەوی رابردوو لە ناحیەی شۆڕشی سەر قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەکی کوشت و پێنجی دیکەشی بریندارکردبوو. 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند" ئەو تۆمەتبارەی درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەکی کوشت و بووە هۆی بریندارکردنی پێنج کەسی دیکەش دەستگیرکرا".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی هەرێم دەشڵێت" تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە دەستگیرکرا، لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراوە".

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قادر کەرەمییەی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو بنەماڵە ڕویدا کە لە ئەنجامدا پێنج کەس کەس برینداربوون و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستدا. 


AM:09:38:08/08/2023