دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە لە هەرێمی كوردستان ٦ % بەرزبۆەتەوە

كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، "ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە لە هەرێمی كوردستان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا لەسەدا شەش بەرزبووەتەوە".

كۆمپانیای دانەغاز لە راپۆرتێكدا پێشبینی كردووە، "تاوەكو كۆتایی چارەكی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، پڕۆژەی پەرەپێدان و فراوانكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە بەبڕی ٢٥٠  ملیۆن پێ سێجای رۆژانە لە هەرێمی كوردستان تەواو ببێت".
 
دانەغاز كە یەكێكە لە هاوبەشەكان لە كۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆلیۆم ئاماژەی بەوەكردووە، بەم دواییانە كۆنسێرتیۆمەكە ١٠١ ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان وەرگرتووە، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا قازانجی كۆمپانیاكە ٨٣ ملیۆن دۆلار بووە كە بەراورد بە قازانجی نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوو، ٢٥٪ دابەزیوە، بەوپێیەی لە نیوەی یەكەمی پار ١١١ ملیۆن دۆلار قازانجیان هەبووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا 
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، بەشێك لە كەمبوونەوەی داهاتی كۆمپانیاكە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكەیە لە هەرێمی كوردستان و هەروەها كەمكردنەوەی خەرجییەكانییەتی كە بە رێژەی ١٥٪ قەرەبوو كراوەتەوە،سەرەڕای وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكەمان وەك پێشتر بەردەوامبووە، لەبەرئەوەی بەرهەمەكانیان لەناوخۆ بەكاردێت.


PM:03:10:09/08/2023