لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی (٧) زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" دوای ناردنی شایستە داراییەكان، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت". 

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمشەو چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ئێستادا حکومەتی عێراق بەرپرسیارین بەرامبەر مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم و دەبێت بەزووی تەمویل بکرێت". 

وتیشی" لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسای بودجە كە رێنمایی بۆ دەردەكرێت و لەگەڵ ناردنی شایستە داراییەكان، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دەكرێت". 

دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێشەوا هەورامانی وتی" تائێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کە ئەمەش بە پرۆسەیەکی سیاسی دەبینین نەک تەکنیکی". 


PM:09:02:09/08/2023