بانکی ناوەندی چوار رێنمایی ئاڕاستەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات

بانکی ناوەندی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا داوا لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات کە دۆلار لە رێگای سەکۆی ئەلکترۆنیەوە بە گەشتیاران بفرۆشن.

بانکی ناوەندی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو کردووە و تێیدا هاتووە" بە پشتبەستن بە ڕۆڵی چاودێری و سەرپەرشتیکردنی بانکەکە و بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی نەختینەیی دۆلار بە گەشتیاران، داوا لە کۆمپانیاکانتان دەکەین پابەندبن بە ئەنجامدانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بەپێی ڕێنمایی و کۆنتڕۆڵەکانی کارپێکراو". 

دەقی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی: 

- فرۆشتنی دۆلاری كاش، بە گوێرەی رێنمایە بەركارەكان و پابەندبونێكی تەواو پیانەوەو، بەكارهێنانی بۆ ئەو مەبەستانەی دیاریكراوەو بگاتە دەستی ئەو كەسانەی شایستەن دوای لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكانیان پابەند نەبوون پیانەوە دەبێتە مایەی بێبەشكردنی كۆمپانیاكە لە دۆلارو رەنگە بگاتە سەندنەوەی مۆڵەت لە كۆمپانیاكە.

- بانكی ناوەندی ژمارەو ریزبەندی ئەو دۆلارانەی لەڕێی بانكەوە دەیدات بە بە كۆمپانیاكان، لای خۆی دەپارێزێت، دۆزینەوەی ئەو ژمارانە لای هەر كەسێكی رێگەپێنەدراو، ئەو كۆمپانیایەی دزەی پێكردووە، بەرپرسیارێتیەكەی هەڵدەگرێت، كە وێڕای سەندنەوەی مۆڵەتەكەی، رووبەڕووی رێوشوێنی یاسایی دەبێتەوە.

- ئەو كۆمپانیایانەی تائێستا یەكنەخراون، كاتێكی زۆرو پێویستیان دراوەتێ‌ رۆژی ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٣، دواین مۆڵەت دەبێت بۆ پێشكەشەكردنی داواكاری یەكخستنیان، تەرخانكردنی پشكی كۆماپانیاكان لە دۆلاری كاش لەدوای ئەو بەروارە، لەسەر بنەمای بەدیهێنانی یەكخستنیان دەبێت.

- لە ٨ی ٨ی ٢٠٢٣ وە، هاتنەناوەوەی كۆمپانیا بۆ پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی رادەگیرێت، لە حاڵەتی هاتنی سێ‌ سكاڵا لەسەری لەلایەن هاووڵاتیانەوە، ئەگەر دروستی سەلما، تا ئەو كاتەی پرۆگرامێك بۆ فرۆشتن پێشكەش دەكات بە بانك رەزامەندی لەسەر پیشانبدات، لەحاڵەتی دووبارە بوونەوەی سەرپێچیەكە، بانك بەشێوەیەكی یەكجاری رێگە لەو كۆمپانیایە دەگرێت بەشداری پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بكات.


AM:12:01:10/08/2023