لە پیرمەگرون لە رووداوێكی تەقەكردن سێ ئەندامی خێزانێك كوژران


ئەمشەو لەناحیەی پیرەمەگرونی شاری سلێمانی لەڕوداوێكی تەقەكردندا سێ كەس كوژران كە ئەندامی یەك خێزانن.

بەپێی زانیارییەكان"ئەمشەو لەڕوداوێكی تەقەكردندا لە ماڵێكی ناحیەی پیرەمەگرون، سێ كەس كوژراون كە هەرسێكیان ئەندامی یەك خێزانن.

هەر ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "جگە لە سێ كوژراوەكە، كەسێكی دیكەش برینداربوە و لەئێستادا تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی".

هەروەها بەكر عەبدولكەریم بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون رایگەیاندووە "ڕووداوەكە كاتژمێر ٨ی شەو ڕوویداوە و تا ئێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە، ئەو كەسانەی كە كوژراون دوانیان بران و یەكێكیان برازایانە و ئەو كەسەشی بریندارە هاوسەری یەكێك لە كوژراوەكانە و بكوژەكەش ئەندامی هەمان خێزانە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "تەرمی كوژراوەكان براونەتە پزیشكی دادی سلێمانی و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراوە بۆ چارەسەر".




PM:08:47:10/08/2023