لە پێنجوێن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و سێ سەرنشین گیانیان لەدەستدا (ڤیدیۆ)

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی سەرەکی قەزای پێنجوێن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز لەسەر ڕێگای ملەکەوە کراوەتە ئامانج. 

هەروەها بەهۆی بۆردومانەکەوە سێ هاوڵاتی کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون گیانیان لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سوتاوە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکان و تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکانن.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی بۆردومانەکە جۆینی تەلەگرامی ماڵپەڕی (سپی) بکە


PM:04:41:11/08/2023