لە هەڵەبجەی تازە روداوێكی تەقەكردن ڕوویدا برینداری لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەناحیەی هەڵەبجەی تازەی سەر بەقەزای شارەزور لەڕوداوێكی تەقەكردندا گەنجێك برینداربو، لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەكانیش لەوبارەیەوە دەستیپێكردوە.

ئەمرۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، "دوو كەس كە پێشتر كێشەیان لەنێواندا هەبوە، یەكێكیان تەقەی لەبەرامبەرەكەی كردوە و برینداری كردوە". 

 
وتیشی، "لەئێستادا بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراوە و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت، هێزە ئەمنیەكانیش لە شوێنی روداوەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ تۆمەتباری سەرەكی دەستپێكردوە".

بە پێی زانیارییەکان، ئەو دوو كەسە بەهۆی کێشەی كۆمەڵایەتیەوە لە ناحیەی هەڵەبجەی تازە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبوە، یەكێكیان بە دەمانچە تەقەی لەوی دیكە كردوە و برینداری كردوە، پاش روداوەكەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوە.


PM:08:38:11/08/2023