(سپی) ناسنامەی ئەو سێ كەسە ئاشكرا دەكات كە دوێنێ لە بۆردومانەكەی پێنجوێن سووتان


ئەو سێ كەسەی كە دوێنێ لە بۆردومانی درۆنێك لە نزیك ناحیەی ناڵپارێز لەناو ئوتومبیلەكەیاندا سووتان و گیانیان لەدەستدا خەڵكی مەدەنین و عەرەبن.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە (سپی) راگەیاند "ئەو سێ هاوڵاتییە عەرەب بوون و خەڵكی موسڵن، یەكێكیان تەمەنی 50 ساڵە كە بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە، یەكێكی دیكەیان تەمەنی 46 ساڵە و كارمەندی ئاساسێڵە و سێیەمیشیان كچێكی تەمەن 17 ساڵە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئەم خێزانە لە بەرنامەیاندا بووە بڕۆن بە شوێن كچێكیان كە خوێندكارە لە زانكۆكانی ئێران".

دوانیوەڕۆی دوێنێ لە نزیك ناحیەی ناڵپارێز ئوتومبیلێكی ژمارە هەولێر لە جۆری كامری لەلایەن درۆنێكی توركییەوە بۆردومان كرا و لە ئەنجامدا هەر سێ سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستدا.  
 



PM:05:33:12/08/2023