بەرگری شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت" شەپۆلێکی گەرما رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت".
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" شەپۆلێکی گەرما رووی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە پێناو سەلامەتی گیانیان و دووربوون لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە، رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن".
دەقی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی بریتین لە:
- ئاگاداری تەندروستی خۆت بە هەوڵبدە ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەویت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەتایبەت منداڵ و بە تەمەنەکان .
- ناوچە پیشەسازیەکان ئەوانەی کاری لەحیم و بڕینەوەی ئاسن و تۆرنە دەکەن ووریا بن لە گەرم بوونی ئامێرەکان .
- ئەوانەی کاری بۆیاخ و تەنەر و دەکەن و بەنزین بەکاردەهێنن هەوڵبدەن لە کاتی نیوەڕۆ کارنەکەن بۆ سەلامەتی خۆیان .
- ئەم کەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمۆبیل بەجێمەهڵێن ( چەرخ ، بۆن ، معتر ، دەبەی ئاو،پاوەر بانک ) .
- لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر بۆ کارێکی گرنگ نەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ باش نیە بەتایبەت تەکسی و ئۆتۆمبێلە مۆدیل نزمەکان .
- تێکردنی بەنزین وگاز و غاز لە ئۆتۆمۆبیل لە کاتەکانی نیوەڕۆ هەڵەیە .
- ئەو بارهەڵگرانەی کاری گواستنەوەی بەنزین و گاز و غازی LPG دەکەن بەهیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نین بەڕۆژ کار بکەن تەنیا شەوان ڕێگە پێدراون .
- ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی غازی ماڵان دەفرۆشن باشترە لە دوای کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ کار نەکەن بۆ سەلامەتی گشتی .
- بەنزینخانەکان بەگشتی دەبێت زۆر وریا بن لە کاتی هێنانی بەنزین و بەتاڵ کردنی بۆ خەزانەکان .
- گیزەر و ئامێری کارەبای زیاد لە ماڵەکەت بکوژێنەوە .
- هەوڵبدە لە کاتی نیوەڕۆ سەفەر و گەشت مەکە بۆ دەرەوەی شار .
- فڕێدانی جگەرە لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت لەوانەیە رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت .
- مۆلیدەکانی گەڕەک ئاگاداری گەرم بوونی مۆلیدەکان بن .
- لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە 115 بکە بۆئەوەی تیمەکان زوو بگەنە شوێنی مەبەست.