لە کاتی وێنەگرتنی سێلڤی لەگەڵ خۆشەویستەکەی گیانی لە دەستدا


لە چیرۆکێکی نوێدا سەبارەت بە "سەرئێشەی" جیهان بۆ مۆبایل، گەنجێکی ئیتاڵی، لە لوتکەی شاخێکەوە، لەکاتێکدا هەوڵی دەدا لە دوای وێنەگرتنی سێلڤی مۆبایلەکەی نەکەوێت، خۆی دەکەوێتە خوارەوەو گیان لە دەستدەدات.

چیرۆکی ئەم مردنە ترسناکە لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە، گەنجێک بەهۆی وێنەگرتنی "سیلڤی"یەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەی، چەند ساتێک پێش مردنی، سێلڤی لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەگرێت و دواتر دەکەوێتە خوارەوەو گیان لە دەستدەدات.

لە وێنەکەدا گەنجە ئیتاڵییەکە بەناوی ئەندریا مازیتۆ، تەمەن ٣٠ ساڵ، بە پێکەنینەوە دەرکەوتووە، خۆشەویستەکەی لە پشتیەوەیە، لەنێو شاخەکانی ئیتاڵیادا، کە سەردانیان کردبوو.



AM:12:49:15/08/2023