سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داودئۆغڵو له‌سه‌ر پرسی دروستکردنی پشتێنه ئه‌منییه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی که به‌نیازه له‌ناو سنوری عێراق و سوریادا دروستی بکات هه‌ندێک نهێنی ئاشکرا ده‌کات.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا که دوێنی 18 ی ئه‌یلول سازیکرد، سه‌باره‌ت به پرسیاری رۆژنامه‌وانان له‌سه‌ر دروستکردنی ئەو ناوچە ئازادە که ئایا ئەو ناوچەیە لەسەر سنووری سوریا دروستدەکرێ یان عێراق؟ ئایە سەرباز لەو ناوچەیە جێگیردەکرێ یان نا؟ هیچ ئامادەکارییەک هەیە لەوبارەیەوە؟ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چۆن شەرعییەتی دەبێ؟ ئەم پرسە دەبرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان؟ داودئۆغڵو گوتی: "بەهۆی ئەو هەلومەرجە ئەمنییانەی لە چواردەوری تورکیا لە ئێستادا بوونی هەیە، هاوکات لەسەر ئەو مەترسییانەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە، هەندێک میکانیزم دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەوبارەیەوە حەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی میکانیزمی ئاسایشی نەتەوەیی بەڕێوەچووە."
ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیش سه‌رک وه‌زیرانی تورکیا به ئاژاسنی ئه‌نادۆلی وتی " هەر ١٥ رۆژ جارێک ئەنجام دەدرێ و گوتی: "بەیانی کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدرێ و هۆکاری کۆبوونەوەکەش پێدانی زانیارییە بە سەرکۆمار لەبارەی قۆناغەکەوە."