"هاوڵاتییان دەتوانن کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک دەربهێنن"

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، "کارکردن بە سیستمی کۆنی فۆڕمی خۆراک راگیراوە و کار بە سیستمی نوێی ئەلیکترۆنی دەکرێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی خستنەکاری ئەو سیستمە ئێستا ناتوانن مامەڵەی هاووڵاتییان رایی بکەن".

رۆژی چوارشەممە١٦ی ئابی ٢٠٢٣، یاسین مەحمود بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سیستمی کۆنی کارکردنیان راگیراوە و چاوەڕێی بەغدان تاوەکو کارتی نوێی ئەلکترۆنیان بۆ بنێرێت و دواتر هاووڵاتییان دەتوانن کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک دەربهێنن".

ئاماژەی بەوەسکرد، دوای کاراکردنی کارکردن بە کارتی ئەلیکترۆنی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لەرێگەی ئامێرێکەوە دەتوانێت ئەو ماددەنە ببینێت کە دەبێت بیدات بە هاووڵاتییان و کارتەکە ئاسانکاری دەکات بۆ هاووڵاتییان و بریکارەکان.

یاسین مەحموود وتیشی، "ئەو هاوڵاتییانەی کارتی ئەلیکترۆنییان هەیە دەتوانن لە کاتی هاوسەرگیری یان لەدایکبوونی منداڵ لەرێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە کەس بۆ کارتەکەیان زیاد بکەن و کەمی بکەن و پێویست بە هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتییەکان ناکات".

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند لەمەودوا پشت بە فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەبەستن و یەکەم پارێزگاش کە ئەو سیستمەی جێبەجێکرد پارێزگای دهۆک بوو بەڵام تا ئێستا لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم ئەو بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.


PM:03:21:16/08/2023