لە کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و قوربانی هەیە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێنراو بە هەمەرێکی سەربازی سوپای عێراقدا تەقییەوە کە بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە چەمی رۆخانەی سنووری قەزای داقوقی باشووری کەرکوک، بۆمبێکی چێنراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی فەوجی مغاویری سوپای عێراق تەقییەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ سەربازی سووپای عێراق برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کران.


PM:03:54:17/08/2023