كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دواین ئاماری ژمارەی كاندیدەکان ئاشكرادەكات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامارەكانی ژمارەی كاندید و دەنگدەرانی ناو تۆماركراوی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان راگەیاند كە بەپیی ئامارەكە، تا ئەمڕۆ شەممە ٣٤٨ كەس خۆیان كاندید كردوە. 

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣، جومانە گلای وتەبێژی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند،  "ژمارەی ئەو كاندیدانەی تا كۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ ناویان تۆماركردوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان گەیشتە ٣٤٨ كاندید".

سەبارەت بە ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تا دوێنێ تۆمارەكانیان نوێكردۆتەوە، جومانە گلای ئاشكرایكردوە، ئەو كەسانەی كارتی دەنگدان و تۆمارەكانیان نوێكردۆتەوە گەیشتوەتە ٩٤٢ هەزار و ٤٠٦ هەزار كەس كە سێ هەزار و ٣٣١ یان ئاوارە بون، هاوكات ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تازە ناویان تۆمار كردوە كە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەدایكبون گەیشتوەتە ٩٩ هەزار و ٣٠٨ هەزار كەس.
٧٧ هەزار دەنگدەری نوێ تۆماركراون.

وتیشی، "بڕیاری كۆمسیۆن بۆ درێژكردنەوەی پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران یارمەتیدەر بوە بۆ تۆماركردنی ٧٧ هەزار دەنگدەری نوێ".

بڕیارە رۆژی ١٨ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێت و لەئیچستاشدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادەكارییەكانی دەستپێكردوە.


PM:09:57:19/08/2023