ڤیدیۆ .. ئاوارەکانی رۆژئاوا: تورکیا سەرەتا تەقەی لە ئاوارەکان کرد

زیاتر لە سێ رۆژە پەیتا پەیتا خەڵکی مەدەنی گوندەکانی رۆژئاواو رۆژهەڵاتی کوبانی لەبەردەم هێرشی چەکدارانی داعشدا ماڵ و موڵکی خۆیان جێ دەهێڵن و روودەکەنە سەر سنوری تورکیا، جەندرمەی تورکی لەو سێ رۆژەدا سوکایەتیەکی زۆریان بە ئاوارەکان کرد.

بەپێی هەواڵی لایەنە کوردیەکانی رۆژئاواو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەندینجار لەو سێ رۆژەدا جەندرمەی تورک تەقەیان لەو خێزانانە کردووە کە هەڵهاتوون بۆ سەر سنوور، تا ئەمڕۆ ١٩ ی ئەیلول دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رێگایان دا بە ئاوارەکان بچنە خاکی تورکیاوە.ئەم ڤیدیۆیە سەرەتای ئاوارەبوونی هاولآتیانی گوندەکانی رۆژئاوای کوبانییە ١٨ ی ئەیلول




PM:06:26:19/09/2014