پلەكانی گەرما دادەبەزن


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە 48 كاتژمێری داهاتوودا پلەكانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەكەن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە     23– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان  ساماڵ دەبێت.
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 –  25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە      24– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بەبەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 43 ، سلێمانی :41 ، دهۆك : 42  ، كەركوك : 45 ، هەڵەبجە   : 44 ، زاخۆ: 43 ، حاجی ئۆمەران : 32 ، سۆران : 41 ، گەرمیان  :  47 ).



AM:09:45:23/08/2023