پێگەی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کەریم بنزیمە لەگەڵ نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری یانەی ئیتیحادی سعودی توشی كێشە بووە.
هەروەها ئەم راهێنەرە هاندەری شێوازی یاریکردنی کەریم بنزیمە نییە و پێی وایە ئەو لەگەڵ شێوازی تیپەکەدا ناگونجێت، تەنانەت ڕەتیدەکاتەوە کاپتنیشی پێبدات.
کەریم بنزیمە لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا ئامادە نەبووەو ئەو راهێنەرە هۆکار بووەو تووڕە بووە لە هەڵسوکەوتی.