ئەمڕۆ هەینی بۆ جارێکی دیکە نرخى به‌نزین به هەرسێ جۆرەکەیەوە له پارێزگای سلێمانى بهرزتربووەوە.
لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەر لیترێک (٥٠) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە بەرزبووەتەوە، تائێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی هۆکاری ئەو گرانکردنەوەی نەخراوەتەڕوو.
له ئێستادا نرخی لیترێك به‌نزینی جۆری نۆرماڵ بە ١٠٠٠ دینارە و به‌نزینی موحه‌سه‌ن ١٢٠٠ دینار و به‌نزینی سۆپه‌ر ١٣٥٠ دیناره.